ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس راستییه‌كانی ئاشكراكرد: زوهه‌یر ناوی ئه‌و لایه‌نانه ناڵێت كه له دزییه‌كه تێوه‌گلاون
نور زوهه‌یر جاسم
وێستگە نیوز-
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ورده‌كاریی تێوه‌گلانی "نور زوهه‌یر جاسم"، گه‌وره تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی دزینی پاره‌ی داهاتی باج-ی له عێراق ئاشكراكرد كه بڕه‌كه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه و له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاره‌كه دیار نه‌ما.
دۆسیه‌كه ناسراوه به "دزیی سه‌ده" و چه‌ند لایه‌نه‌ێكی ده‌سه‌ڵاتداری جڵه‌و به‌ده‌ست تێوه‌ی گلاون و ده‌وترێت ئه‌و لایه‌نانه له‌رێگه‌ی كۆمپانیای وه‌همییه‌وه زیاترله 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان له داهاتی باجی گشتی ده‌رهێناوه‌و بردویانه.
یه‌كێك له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ناوی "نور زوهه‌یر جاسم"، دوێنێ دووشه‌ممه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، ئازادكردنه‌كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و له‌وباره‌یه‌وه دادوه‌ر زیا جه‌عفه‌ر، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا رایگه‌یاندوه كه تۆمه‌تباری ناوبراو به‌پێی یاساكانی دادگای تاوان ئازاد كراوه.
" تۆمه‌تباره‌كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ئه‌و پارانه راده‌ست بكاته‌وه كه له ئه‌ستۆیدایه و به‌پێی یاساش هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی كاتێك تۆمه‌تباره‌كه ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت رێگریی لێ بكات." دادوه‌ره‌كه وای وت.
هاوكات ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه بۆ ئه‌وه تۆمه‌تباره‌كه ئازاد كرابێت كه ئه‌و خانوبه‌رانه بفرۆشێت كه یاسا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه‌و وتی دادگای ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك و ماڵی نور زوهه‌یردا گرتوه‌و دوای ئه‌وه‌ش كه پاره‌كه به‌ته‌واوی راده‌ست ده‌كاته‌وه راده‌ستی دادگای تایبه‌ت ده‌كرێت و رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری ته‌واو ده‌كرێت.
دوای ئازادكردنیشی، ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه پشكی نور زوهه‌یر-ی تۆمه‌تبار له دزینی ئه‌و پاره‌یه‌دا، نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا له‌گه‌ڵی، زوهه‌یر ره‌تیكردوه‌ته‌وه ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بهێنێت كه له پشت ئه‌و دزییه گه‌وره‌یه‌وه‌ن.
ئاژانسه‌كه شێوازی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ملیاره دۆلاره‌ی له‌لایه‌ن نور زوهه‌یر رونكردوه‌ته‌وه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه كه زوهه‌یر رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها له به‌كارهێنانی كۆمپانیای وه‌همی بۆ هاوكاریكردنی لایه‌نه جڵه‌وبه‌ده‌سته‌كان كه ویستویانه ئه‌و پاره‌یه بخۆن.
"جگه‌له‌مه‌ش تۆمه‌تباره‌كه پاره دزراوه‌كانی بۆ لایه‌نه جڵه‌وبه‌ده‌سته‌كان گواستوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوی لایه‌نه‌كانی نه‌هێناوه، هاوكات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاژانسه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه ئایا له‌سه‌ر بنه‌مای چ رێككه‌وتنێك به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌و چۆن به‌شێك له‌و پاره دزراوانه‌ی وه‌رگرتوه‌ته‌وه"، ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس وای نوسیوه.
نور زوهه‌یر جاسم له 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2022و له‌كاتی هه‌وڵدانی بۆ جێهێشتنی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرا كه ده‌یویست گه‌شت بۆ توركیا بكات.
PM:03:14:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت