مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن
وێستگهنیوزـ
مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەو مامۆستایانە دەڵێن، لهدوای 530 یاداشت دەسەڵات وهڵامی داواكاریهكانیانی نهداوهتهوه، بۆیه له ئێستادا ئاماده نین پرسیاری وهرزی یهكهم ڕادهستی خوێندنگهكانیان بكهن.
مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەشیان بەوەکرد، ئەوان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.
ئەوەشیان خستەڕوو، ئەوان لە هەموو مافێک بێبەشن و زۆرترین بەرپرسیارێتیان لەسەرە، راشیانگەیاندووە، "هیچ مافێکی دایکایەتی و نەخۆشی نامانگرێتەوە و ناتوانین بەو شێوازە بەردەوام بین."
لە ئێستادا نزیکی 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمدا هەیە و پێشتر و لە ساڵانی رابردووشدا چەندین جار گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و هاتوونەتە سەرشەقام و باس لەوە دەکەن، حکومەت گرنگی بە مافەکانیان نادات.
PM:02:59:29/11/2022
ئهم بابهته 1284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت