لەبارەی خانەنشینییەوە؛ سودانی داوایەک ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات

‌محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی وڵاتەکەی کرد مانگانە راپۆرتێکی تایبەت بە رێکارەکانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تێجووی دارایی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتەکەیاندا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە فەرمانی خانەنشینیان بۆدەرچووە.


نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکان کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ خانەشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە 2ی تشرینی یەکەمی 2019ـەوە فەرمانی خانەنشینیان دەرچووە و تا تێستا خانەنشین نەبوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، سودانی داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی وڵاتەکەی کرد مانگانە راپۆرتێکی تایبەت بە رێکارەکانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تێجووی دارایی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتەکەیاندا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن.

ئەوەشی خستووەتەروو، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، داوای لە وەزارەتەکان کردووە هیچ کەموکورتییەک لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا نەکەن و کاری لە پێشینەیان گەڕاندنەوەی سامانی گەل بێت بۆ گەل.


AM:09:45:29/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت