دووباره كچه‌كه‌ی كیم ده‌ركه‌وته‌وه..كیمی باوك به‌نیازی چییه
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مجار له 18 ئه‌م مانگه كچه‌كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور به قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی سپییه‌وه شانبه‌شانی شانبه‌شانی باوكی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كێكی بالیستی ده‌ركه‌وت، دوێنێ یه‌كشه‌ممه دووباره ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ كیم ده‌ركه‌وته‌وه‌و میدیا جیهانییه‌كانیش ده‌ڵێن" ده‌بێت كیم به‌نیازی چی بێت؟"
ئاژانسی یۆنهاب-ی كۆریای باكور چه‌ند وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ی كیم-ی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه دووه‌مجاره له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مجاره كچه‌كه‌ی كیم له چالاكییه‌كی ره‌سمیی سه‌ربازیدا ده‌ركه‌وت و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێویانه و له‌ناو سه‌ربازه‌كاندا دڵخۆشن.
پرسیاره‌كان دوای ئه‌م ده‌ركه‌وتنانه دروست بوون و بۆچونه‌كان وایه كه دووباره‌بونه‌وه‌ی ده‌رخستنی ئه‌م كچه، ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێك یان به‌رپرسیارێتییه‌ك له ده‌وڵه‌ته په‌راوێزخراوه‌كه‌ی كۆریای باكوردا وه‌ربگرێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كه له‌زاری چاودێرانی دۆخی كۆریا وه‌ریگرتوه، كیم شتێكی له‌ژێر سه‌ردایه و بیره‌وه ده‌كاته‌وه كه كێ له داهاتودا جێگه‌ی بگرێته‌وه، چونكه كیم زۆر به ده‌گمه‌ن منداڵه‌كانی ده‌رده‌خات، دیاره به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت پۆست و به‌رپرسیارێتی بۆ ئه‌م كچه‌ی ئاماده بكات.
ئاژانسی یۆنهاب-ی زمانحاڵی ره‌سمیی كۆریای باكور ناوی كچه‌كه‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌واڵه دزه‌پێكراوه‌كان ده‌ڵێن كه له‌وانه‌یه ناوی هۆ كیم جو ئی بێت كه دووه‌م كچی كیم جۆنگ ئون-ه و ته‌مه‌نی 10 ساڵه.
كیم 11 ساڵه كۆریا به‌ڕێوه‌ده‌بات كه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئیل-ی باپیریه‌تی و له ساڵی 1948 ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراند، كیم سێ منداڵی هه‌یه، یه‌كه‌میان كوڕه و ساڵی 2010 و دووه‌میان ئه‌م كچه‌یه كه ئێستا ده‌ركه‌وتوه‌و منداڵی سێیه‌میشی ساڵی 2017 له‌دایك بووه.
PM:09:54:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت