تۆمه‌تباره گه‌وره‌كه‌ی دزینی داهاتی باج له عێراق ئازاد كرا
وێستگه نیوزـ
دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری ئازادكردنی یه‌كێك له تۆمه‌تباره دیاره‌كانی دزینی پاره‌ی داهاتی باج له عێراق بڵاوكرده‌وه كه ناوی "نور زوهه‌یر"ه.
دادوه‌ر زیا جه‌عفه‌ر، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا رایگه‌یاندوه كه تۆمه‌تبار نور زوهه‌یر، به كه‌فاله‌تی دارایی و به‌پێی یاساكانی دادگای تاوان ئازاد كراوه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه ئه‌و پارانه راده‌ست بكاته‌وه كه له ئه‌ستۆیدایه و به‌پێی یاساش هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی كاتێك تۆمه‌تباره‌كه ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت رێگریی لێ بكات.
دادوه‌ره‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه بۆ ئه‌وه تۆمه‌تباره‌كه ئازاد كرابێت كه ئه‌و خانوبه‌رانه بفرۆشێت كه یاسا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه‌و وتی دادگای ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك و ماڵی نور زوهه‌یردا گرتوه‌و دوای ئه‌وه‌ش كه پاره‌كه به‌ته‌واوی راده‌ست ده‌كاته‌وه راده‌ستی دادگای تایبه‌ت ده‌كرێت و رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری ته‌واو ده‌كرێت.
نور زوهه‌یر جاسم له 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2022و له‌كاتی هه‌وڵدانی بۆ جێهێشتنی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرا كه ده‌یویست گه‌شت بۆ توركیا بكات.
ناوبراو یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه تۆمه‌تباره به دزینی پاره‌ی داهاتی باج له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و به‌گشتی بڕه پاره دزراوه‌كه ده‌گاته زیاتر له 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، له‌و ئابڕوچونه‌شدا جگه له‌م تۆمه‌تباره چه‌ند كه‌سێكی دیكه تێوه‌گلاون.
ڤیدیۆی کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە
PM:08:03:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 4568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت