روسیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، روسیا تاكلایه‌نه دانوستاندنه‌كانی سه‌باره‌ت به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی دواخستوه، كه بڕیاربوو سبه‌ینێ سێشه‌ممه له قاهیره به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، روسیا پێی راگه‌یاندوون كه كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به "په‌یماننامه‌ی نوێی ستارت" كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه له قاهیره له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامبدرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، واشنتن چاوه‌ڕوانی مۆسكۆ ده‌كات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان.
"واشنتن ئاماده‌یه بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان و جختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی پشكنین له پێشینه‌ی كاره‌كانی په‌یننامه‌ی نوێی ستارته وه‌ك هۆكارێك بۆ سه‌قامگیری جیهان." وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وای وتوه.
په‌یماننامه‌ی نوێێ ستارن كه له ساڵی 2010 واژووكراوه، به نوێترین رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و روسیا، وه‌ك دوو گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، سنووری هێزی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ردوو وڵاتی به 1550 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بۆ هه‌ر لایه‌نێكیان دیاریكردووه، به‌وپێیه‌ش رێژه‌ی 30% هێزی ئه‌تۆمی پێشووی ئه‌و دوو وڵاته‌ی كه‌مكرده‌وه كه له ساڵی 2002 دیاریكرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یماننامه‌یه.
بڕیاربوو له‌ماوه‌ی نێوان 29ی تشرینی دووه‌م بۆ 6ی كانونی یه‌كه‌می 2022، گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات له پایته‌ختی میسر كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشكنینه‌كان به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی نوێی ستارت، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، كه له‌مانگی مارسی 2020ه‌وه، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌ڵپه‌سێدراوه.
PM:07:33:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت