یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی عێراق دژی سودانی وه‌ستایه‌وه‌و لیژنه‌كه‌ی ده‌ركرد
لیوا روكن زه‌رخام زهێر خه‌فاجی
وێستگە نیوز-
راگری كۆلێژی سه‌ربازیی یه‌كه‌م له عێراق ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ده‌ركرد كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناوی لیژنه‌ی به‌دواداچون پێكیهێناوه، له به‌رامبه‌ریشدا سودانی بڕیارێكی توندی به‌رامبه‌ر راگره‌كه دا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه لیوا روكن زه‌رخام زهێر خه‌فاجی، كۆلێژی سه‌ربازیی یه‌كه‌م له عێراق لیژنه‌ی به‌دواداچونی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ركردوه كه سه‌ردانی كۆلێژنه‌كه‌یان كردوه.
به‌پێی ئه‌و میدیایانه، لیژنه‌كه له‌لایه‌ن سكرتێری سه‌ربازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ئازوقه‌ی كۆلێژه‌كه سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام راگری كۆلێژه‌كه ده‌ریكردون.
له به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا لیوا روكن زه‌رخام له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابه‌رێت.
رۆژی هه‌ینیی رابردوو به فه‌رمانی سودانی لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتیی ئه‌فسه‌ران وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پێكهات بۆ به‌دواداچونی باردوخۆی سه‌ربازانی سوپای عێراق و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، لیژنه‌كه سه‌رپشك كراوه كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه و به كتوپڕی سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك بكات كه ده‌یه‌وێت.
PM:07:06:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 15020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت