مەزڵوم عەبدی: ئەمەریکا دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیایە

‌مەزڵوم عەبدی

وێستگەنیوز-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دووپاتیکردەوە، ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

مەزڵوم عەبدی، ئەمڕۆ شەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2022 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئۆنڵایندا لەبارەی هەڕەشەکانی سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان گوتی: تورکیا هێزی لەسەر سنووری کۆبانێ جێگیرکردووە و بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەو شارۆچکەیەیە.

ئەو، سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمەریکا بەرامبەر بەو هەڕەشانە دەڵێت: ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیان. ئێستا ئەمەریکا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدایە.

فەرماندی گشتی هێزەکانی هەسەدە لەبارەی ئەگەری رێککەوتنی حکومەتەکانی دیمەشق و ئەنقەرە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاند: باوەڕ ناکەم هەماهەنگی لەنێوان سوپای تورکیا و سووریادا هەبێت. هیوادارین سووریا وەڵامی بۆ هەر هەڕەشەیەکی سوپای تورکیا هەبێت.


PM:03:39:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت