سوودانی داوا دەکات پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکرێت و بنێردرێتە پەرلەمان
وێستگەنیوز_
سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی کرد و داوای‌کرد بە زووترین کات پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمرۆ شەممە، 26ـی 11ـی 2022، رایگەیاند، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی کرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی ساڵی 2023.
لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی دەڵێت: "پێویستە ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، به‌زووترین كات تەواو بکرێت و پێشكێشی پەرلەمان بکرێت تاوەکو به‌بێ دواكه‌وتن بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كاره له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بریتین له نەهێشتنی بێكاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری، رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌بواری ئابوورییدا".
بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی مانگی 10 هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.
PM:02:47:26/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت