بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژئاوای كوردستان كرایه‌ ئامانج


وێستگەنیوز_

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان کران و ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتەوە.

سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ـی 11ـی 2022، دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی ھێزەکانیان لە شاری شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکە کراون و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش چوونەتە شوێنی ھەڵدانی مووشەکەکان و دەستیانگرتووە بەسەر مووشەکێکی تردا و مووشەکەکان ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتۆتەوە.

شەش رۆژە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەناوی چنگ - شمشێر لە باکوری سوریا دەستپێکردوە و لێپرسراوانی ئەمریکاش دەڵێن ھەر لەشکرکێشییەکی نوێی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مەترسی لەسەر سەلامەتی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دروست دەکات.


AM:11:35:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت