کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر راگەیاند


وێستگەنیوز_

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا بارانی بەلێزمە دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچر پچر، هەندێکجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18

سلێمانی: 16

دهۆک: 17

کەرکووک: 20

هەڵەبجە: 17

زاخۆ: 17

سۆران: 12

گەرمیان: 23


AM:10:37:26/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 7752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت