رووسیا: بانگەشە بۆ ھاورەگەزخوازی و گۆرینی رەگەز قەدەغەیە
وێستگەنیوز_
پەرلەمانی رووسیا یاسای قەدەغەکردنی بانگەشەی بۆ ھاورەگەخوازی فراوان دەکات، پەرلەمانی ئەوروپاش رەخنە دەگرێت و دەڵێت، "ئەو جۆرە یاسایانە ھاندەر دەبن بۆ ترس لە ھاورەگەزخوازی و سەرکوتکردنی ئازادییەکان."
پەرلەمانی رووسیا بە زۆرینەی دەنگ ھەمواری یاسای قەدەغەی بانگەشە بۆ ھاورەگەزخوازی پەسەندکرد و ھەر جۆرە بانگەشەیەکی بۆ پەیوەندی رەگەزی نا ئاسایی لە کۆمەڵگە و راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کتێب و فیلمەکاندا قەدەغەکرد.
ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی دۆما رایگەیاند، بانگەشە بۆ پەیوەندی رەگەزی نایاسایی و گۆڕینی رەگەز قەدەغەکراوەو ھەر کەسێک سەرپێچی بکات 160 ھەزار یۆرۆ سزا دەدرێت.
پەرلەمانی ئەوروپاش نیگەرانی خۆی لە یاساکەی پەرلەمانی روسیا دەربڕی و رایگەیاند، ئەو جۆرە یاسایانە ھاندەر دەبن بۆ ترس لە ھاورەگەزخوازی و سەرکوتکردنی وتاری رەخنەیی و جێگرەوە.
PM:03:20:25/11/2022
ئهم بابهته 2008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت