بانکی رافیدەین قەرزێکی 50 ملیۆنی راگەیاند


وێستگه‌نیوزـ

بانكی رافیدەینی عێراقی بڵاویكردووەتەوە 50 ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەو كەسانەی كە زەوی دەکەن بە خانوو و یان شوێنی نیشتەجێبوون دروستدەكەن.

ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی دووه‌می 2022، ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری بانکی رافیدەینەوە بڵاویکردەوە، بانکەکە قەرزێکی 50 ملیۆن دیناری دەدات بە فەرمانبەران و هاووڵاتییان و خانەننشینان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرزەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت زەوی بکەنە خانو یاخود شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان دروست بکەن.

باس لەوەشکراوە، تەواوی ئەو 50 ملیۆن دینارە بە یەكجار خەرجدەكرێت و قەرزەکە بە 10 ساڵ وەردەگیرێـتەوە و رێژەی سوودی قەرزەکە 5٪ دەبێت.

بانکی رافیدەین و رەشید راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، تا ساڵی 1991 لقەکانی بانکی رافیدەین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە پێدانی قەرز و پێشینە بە هاووڵاتییان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوایانکرد، لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە هەرێمی کوردستان بکرێنەوە، تا فەرمانبەران و خەڵکی هەرێم بتوانن سوود لەو پێشینانە وەربگرن.

رۆژی 22ی ئەم مانگە لەسەر داوای رێبوار ئەورەحمان، بانکی ناوەندی عێراقی بە نوسراوێک رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی پێشینەی نەخۆشی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمیش هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق، ئەمەش دەبێتە یەکەم پێشینەی بانکەکە کە هاووڵاتییانی هەرێم بگرێتەوە کە بڕەکەی 15 ملیۆن دینارە.


AM:10:21:25/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت