وەزیری بازرگانی عێراق: لە رێگەی گرێبەستێکی جیهانییەوە 659 هەزار تەن گەنم هاوردە دەکەین
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ چەندین بنکەی دانەوێڵەی جیهانی بۆ کڕینی گەنم گرێبەستیان واژوو کردووە و بڕی 300 هەزار تهن گەنمیان کڕیوە، بەم شێوەیەش دەتوانن پێداویستی خۆراکی چەند مانگێکی سەرەتای ساڵی داهاتوو دابین بکەن.
ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لیژنەی گرێبەستکارەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەگەڵ چەند بنکەیەکی ستراتیژی دانەوێڵە گرێبەستیان کردووە بە کڕینی 200 هەزار تهن گەنمی ئوستورالی، جگە لەوەش 100 هەزار تهن گەنمی کەنەدیان کڕیوە بۆ بەدەستخستنی پێداویستی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشدا، رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دابینکردنی گەنم و هەوڵەکانی لەگەڵ لیژنەی گرێبەستکاران، گەیشت بە ئەنجامی کڕینی 650 هەزار تهن گەنم لە بنکە جیهانییەکان، ئەمەش لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خۆراکی مانگەکانی سەرەتای ساڵای داهاتووی هاوڵاتیان.
ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە دابینکردنی گەنم لە ئەنجامدا گرێبەستێکی گرنگی لێکەوتەوە کە بووە هۆی دابینکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان لە چەندین بنکەی جیهانی بیانی و ئەو بنکانەش بەشێکن لە ئەنجوومەنەکانی گەنمی جیهانی و لە پێستریش وەزارەتی بازرگانی عێراق گرێبەستی دیکەی لەگەڵ ئەنجامداون و هیچ تێبنییەکی نەرێنی لەسەریان نەبووە.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی بازرگانی پێداویستی خۆراکی لە گەنم و خۆراکەکانی دیکە بۆ مانگەکانی سەرەتای ساڵی داهاوتوو دابینکردووە، ئەویش لە چوارچێوەی پلانی ئاسایشی خۆراک.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 21ی ئەم مانگەوەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، سێ کەشتی برنجی تایلەندی کە 127 هەزار تهنە لەگەڵ هەزار و 280 تهن دۆشاوی تەماتە گەیشتوونەتە بەندەرەکانی عێراق بۆ ئەوەی لە سەبەتەکانی خۆراکدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشبکرێت.
AM:09:34:25/11/2022
ئهم بابهته 1096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت