ناوه‌ندی راگه‌یاندنی دیجیتاڵی: زانیاریی 17 ملیۆن هه‌ژماری واتسئه‌پ له عێراق دزراوه
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی دیجیتاڵی له عێراق ئاشكرایكرد كه زانیاریی 17 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری عێراقی له تۆڕی واتسئه‌پ دزه‌ی پێكراوه.
ناوه‌نده‌كه رایگه‌یاندوه كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی 487 ملیۆن هه‌ژماری چالاك دزراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 17 ملیۆنیان له عێراقه.
پرۆسه‌ی دزهپێكردنهكه 84 وڵاتی له جیهاندا گرتوه‌ته‌وه‌و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی دیجیتاڵی له عێراق ده‌ڵێت كه كه‌سێكی هاككه‌ر له سه‌كۆیه‌كی هاككه‌ره‌كان رایگه‌یاندوه كه دزه‌ی به‌و ژماره زۆره زانیارییه كردوه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش راستیی ئه‌و دزهكردنهیان پشتڕاست كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی ناوه‌نده‌كه ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره ئه‌وه‌یه كه دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان وێنه‌ی ناو مۆبایله‌كان ناگرێته‌وه‌و وێنه‌كان سه‌لامه‌تن، ئه‌وه‌ی كه دزراوه ژماره مۆبایله‌كان و لۆكهیشتن و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به رێكلام كردنه، تائێستاش كۆمپانیای مێتای خاوه‌نی واتسئه‌پ هیچ كۆمێنتێكی له‌سه‌ر ئه‌و دزه‌پێكردنه نه‌داوه.
PM:11:37:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت