ئاسایشی سلێمانی: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ركه‌وت كه ٢٦٧ پارچه چه‌كیان پێبووه
وێستگە نیوز-
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رودانی شه‌ره ته‌قه له شاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه رایگه‌یاند كه روبه‌روبونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و دوو تۆمه‌تبار روویداوه‌و له‌و روداوه‌دا دوو كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون و تۆمه‌تبارێكیش به‌ر برینداری ده‌ستگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لەکاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمان ، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکنین دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن.
"دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتباری ( تەقەکەر) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەمیش دەستگیرکرا ." راگه‌یه‌ندراوه‌كه وای وتوه.
ئاماژی به‌وه‌شداوه كه دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی پێبووە ( ٢٦٧ پارچەچەک، فیشەک و تەقەمەنی ) و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات .
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش دەرکەوت تۆمەتباری لەیاسا ھەڵھاتوو کە بەبرینداری دەستگیرکرا پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگاوه‌و ده‌ڵێت: ئەم رووداوە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی وورد لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.
PM:08:54:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت