ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پاكستانی له سه‌ر سنووری عێراق ده‌ستگیركران
وێستگەنیوز_
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق و ئێران له قه‌زای فاو، كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی پاكستانییان ده‌ستگیركرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی واع-ی عیراقی، ده‌زگای هه‌واڵگری رایگه‌یاندووە، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پاكستانیی ویستوویانه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق و ئێران له سنووری قه‌زای فاو بێنه ناو خاكی عێراق و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
كۆمه‌ڵه پاكستانییه‌كه 16 كه‌س بوون و قاچاخچییه‌كی عێراقی به ناوی "ئه‌بو روقیه" ویستوویه‌تی بیانهێنێته عێراقه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و قاچاخچییه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی "ئه‌بو سجاد" راسپێردراوه ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه بگه‌یه‌نێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له هۆتێلێكی به‌غدادا كاریان پێبكرێت.
PM:07:30:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت