سوودانی: حكومه‌ت سوورە له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه دواخراوەکان
وێستگەنیوز_
سه‌رۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تەواوکردنی پرۆژەکانی نه‌خۆشخانه تهواونهكراوەکان، یه‌كێكه له كاره لەپێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی وەزاریی حكومه‌ت و سوورین لەسەر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ هه‌موو پرۆژه خزمه‌تگوزارییه دواخراوەکان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ـی 11ـی 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژمار (45)ی ساڵی 2018ی تایبه‌ت به پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه تهواونەکراوەکانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌ندامانی لیژنه‌کە باسیان له كاره‌كانیان كرد له ماوه‌ی رابردوودا، گرنگترین كۆسپ و ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕوویان بوونه‌تەوە له‌كاتی كاركردندا و چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنیان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه تهواونهكراوەکان، یه‌كێكه له كاره پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی وەزاریی حكومه‌ت. حكومه‌ت سوورە له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ هه‌موو پرۆژه خزمه‌تگوزارییه دواخراوەکان كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به پێداویستییه‌كانی هه‌نووكه‌یی هاوڵاتیان."
سوودانی وتیشی، به‌رپرسیارێتی وا ده‌خوازێت چاره‌سه‌ری گونجاو و خێرا پێشكێش بكرێت، نه‌ك ته‌نیا بیانوو هێنانه‌وه و هۆكاری دواكه‌وتن و ته‌واونه‌كردنی ئه‌م پرۆژانه بخرێنه‌ڕوو. هاوکات سوودانی داوای كرد كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له هه‌فته‌ی داهاتوو بکرێت له‌گه‌ڵ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەیەکی ته‌واو بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك و شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.
PM:03:31:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت