پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری حەوتەم شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان
وێستگهنیوزـ
پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ بۆ پێنجشهممه 24ی تشرینی دووهمی 2022، حەوتەمین جار لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەدا سەركەوتوو نەبوو.
میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆش پەرلەمانی لوبنان نەیتوانی گرێی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكاتەوە، دوای ئەوەی هیچكام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگی نوێنەران بەدەستبهێنن.
یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە 29ی ئەیلولی رابردوودا بوو، نەبیهـ بڕی، سەرۆكی پەرلەمان پێنجشەممەی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرد.
كۆتایی ئەیلولی رابردوو میشێل عۆن، سەرۆك كۆماری لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد، پاش شەش ساڵی ویلایەتەكەی كۆشكی كۆماری جێهێشت.
PM:01:57:24/11/2022
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت