له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو هۆشداری ده‌درێت
لە بارەی ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم زانیاری زیاتر له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی و ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوونی لافاو له هه‌ندێك ناوچه روونكردنه‌وه ده‌دات و كه‌شناسێكی كوردیش زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی درەنگانی شەو لە زۆربەی ناوچەکان، سەرەتا بە نمە باران دەست پێدەکات پاشان بارانبارین کاریگەری زیاد دەکات.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 25ی تشرینی دووه‌می 2022، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: "لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرتاپای ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه: "سەنتەری پارێزگاکان باران بارینی بە لێزمەو هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ جار لە کاتی باران بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت".
راشیگه‌یاندووه: "باران بارین بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی شەو درەنگ زۆرترین رێژەی باران بارینی پێشبینکراو لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێت بەفریش لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت پلەکانی گەرما بە نزیکەی پێنج بۆ شه‌ش پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات".
لای خۆیه‌وه ئاراز جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی شێداری دەریای ناوەراست و ھاتنی برێک شێی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان و بوونی بارستە ھەوایەکی سارد ئاسمانی ھەرێم بە درێژای کاتەکان دەگۆرێت بۆ ھەوری نزمی تەواو لەگەڵ بارینی باران بێپچران بەدرێژای کاتەکان لەناوچە شاخاوییەکاندا ھەندێک کاتیش ئاستی دابارین دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکەوێتەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لە چیا بەرزەکاندا، لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکانیشدا کەش زۆرینەی کات باراناوی ئەبێت ناوبەناو ھەندێک کات بارانبارینەکە ئەوەستێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی شه‌ش تا هه‌شت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای 10 تا 25 کیلۆمه‌تر زیاتر لە کاتژمێرێکدا".
باسی له‌وه‌شكردووه: "کاتەکانی ئێوارە بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە 26ی تشرینی دووه‌می 2022، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر تەواوی ناوچەکانمان چرتر دەبێت و ھەورە تریشقە لەکاتە جیا جیاکاندا چالاک دەبێت لەگەڵ زیادبوونی ئاستی دابارین بۆ لێزمە باران و دروستبوونی لافاو لەسەر رێرەوەکانی رۆشتنی ئاو بۆیە ھۆشداری دەدەینە ھاووڵاتییان نزیک ئەو ناوچەو رێگایانە نەبنەوە کە لەکاتی بارانبارینی زۆردا مەترسیدارن بۆ ھاتوچۆکردن و پێویستە لایەنی پەیوەندیداریش لەھەر ناوچەیەکدا ئامادەکاریان ھەبێت بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو بەتایبەتیش لە سنووری سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری کە چاوەروان دەکرێت لەم ناوچانەدا سبەی بارانێکی ئێجگار زۆر و بەخوڕ ببارێت".
AM:10:57:24/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت