پۆلیسی راپەڕین: تەرمێک لە نزیک بەنداوی دوکان دۆزرایەوە کە بەسوتاوی خرابووە ژێر گڵ
وێستگهنیوزـ
پۆلیسی راپهڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە كه گومان دهكرێت ژن بێت.
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی راپهڕیندا هاتووه: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه 23ی تشرینی دووهمی 2022، لە لایەن هێزەکانی پۆلیس لە رانیە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ,
باسی لهوهشكردووه: "دوای دەرهێنانەوەی تهرمهكه گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە".
وهك پۆلیسی راپهڕین ئاماژهی پێداوه، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی مێ بێت، بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بە رێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
PM:10:30:23/11/2022
ئهم بابهته 1900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت