به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك سێ ناوچه‌ی هه‌رێم زۆرترین بارانی لێده‌بارێت
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگهنیوزـ
نەخشەکانی کەشوهەوا سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و دەڤەری راپەڕین وەک ناوچەی چاوەڕوانکراو دیاریدەکەن کە ئەگەر هەیە لەدوو رۆژی داهاتوودا زۆرترین بڕی بارانیان لێببارێت و ئه‌گه‌ری لافاویان هه‌یه.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: بەگوێرەی نەخشە جیاوازەکانی کەشوھەوا تا ئێستا ھێزی ئەم شەپۆلە و زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینی کراو چاوەروان دەکرێت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و دەڤەری راپەرین کە لەو ناوەندەدا سەنتەری پارێزگای ھەولێر و باکووری پارێزگاکە وەک چەق و زۆنی سەرەکی نیشانە کراوە کە تیایدا بەرێژەی 100 تا 200 ملیمەتر پێشبینی بارانبارین دەکرێت لەماوەی دوو رۆژدا.
ئه‌وه‌شی نووسیوه، "ئەمەش برێکی زۆرە و بەم جۆرە بێت ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو لەم ناوچانەدا زیاترە بەراورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم".
چه‌ند رۆژێكه شاره‌زایانی كه‌شناسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایانگه‌یاندووه، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له رۆژی هه‌ینی 25ی تشرینی دووه‌م، شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه و له رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2022، كۆتایی بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بارانبارین و هه‌وره بروسكه‌و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له هه‌ندێ ناوچه.
PM:08:25:23/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 18360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت