بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای دوزجەی تورکیای هەژاند
دیمەنی ناوچەیەکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە
وێستگەنیوز_
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 11ـی 2022، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر روویدا، لەو بارەیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، 35 بریندار هەن کە دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.
بوومەلەرزەکە شاری ئیستەنبوڵ و چەند شارێکی دیکەی تورکیای هەژاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکەش شاری دوزجە بووە.
هاوکات، وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا، لە تویتێکدا نووسیویەتی "بوومەلەرزەکە لە ناوەندی شارۆچکەی گۆلیاکا لە پارێزگای دوزجە بە گوڕی 5.9 رێختەر روویدا. لە دوزجە 32 کەس بریندارن کە یەکێکیان لە دۆخێکی ناجێگیردایە؛ هەروەها سێ کەس لە پارێزگاکانی ئیستەنبوڵ، بۆڵو و زۆنگوڵداک بریندار بوون."
بەدەر لەو شوێنانە، بوومەلەرزەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی کۆجائەلی، زۆنگوڵداک، ساکاریا، بیلەجیک، بۆڵو، کارابوک و بارتن هەستیپێکراوە.
AM:09:15:23/11/2022
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت