له‌باره‌ی بارانبارینی به‌هێز و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كان هۆشداری ده‌درێت
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری بارانبارینی بەهێز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆ‌مەکاندا هەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ـ11-2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی له‌باره‌ی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆ‌مەکان بڵاوكردووه‌ته‌وه، دەڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری بارانبارینی بەهێز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چۆ‌مەکاندا هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییکە تکاش لە هاووڵاتییان دەکات، ئامادەسازی پێویست بكه‌ن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیک رووبار و چۆمه‌كان دووربخه‌نه‌وه.
هاوکات داواش لە دانیشتوانی ئه‌و گوندانه دەکات، کە رووبار و ئاوی ئـاوەڕۆی شارەکان بە نزیکیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، بەتایبەتی دەوروبەری شاری هەولێر و شارە گەورەکان، مەترسی لافاو بەهەند وەربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داواشی لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان كرد، لەیەکەم كاتژمێره‌كانی پێنجشەممەی داهاتووه‌وه لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.
PM:10:37:22/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 6872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت