گرژی كه‌وته نێوان دوو وڵاتی ئه‌وروپیی دیكه...گفتوگۆكان شكستیان هێنا
وێستگه نیوزـ
كۆمسیاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ماوه‌ی 8 گاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سربیا و كۆسۆڤۆ كۆبوه‌وه تا گرژیی نێوانیان كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كان شكستیان هێنا.
كۆسۆڤۆ كه هه‌رێمێك بووه له سربیا و دواتر سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و لێی جیابوه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه تێكچون كاتێك كۆسۆڤۆ بڕیاریدا سزای ئه‌و ئۆتۆمبیلانه له وڵاته‌كه‌یدا بدات كه هه‌ڵگری تابلۆی سربیان، ئه‌م گرژییه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی جه‌نگ له‌نێوان روسیا و ئۆكرانیا كه جیهان هێشتا نه‌تیوانیوه رایبگرێت.
بۆ هێوركردنه‌وه‌یان، حۆزێب بۆرێل، كۆمسیاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاتی بانگ كرده برۆكسل و له‌وێ 8 كاتژمێر له‌گه‌ڵیان كۆبوه‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه‌و شكستی هێنا.
بۆرێل دوای كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند ئۆباڵی شكسته‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ردوو سه‌رۆكی سربیا و كۆسۆڤۆ و وتی "هیچیان هه‌ڵوێستێكی بنیادنه‌ریان نه‌بوو، كه‌سیشان رێزی پابه‌ندبونیان به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌گرت، به‌تایبه‌ت کۆسۆڤۆ، ئه‌وه‌ی كه كۆسۆڤۆ كردی، ئاماژه‌یه‌كی سیاسیی زۆر نه‌گه‌تیڤه."
PM:11:57:21/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 7116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت