نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکان بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دابەزی بۆ نزمترین ئاستی لە دوو مانگی رابردوودا.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی 1 دۆلار دابەزی و بە 86 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا 86 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەرچی نرخی زێڕە، نزیکەی 7 دۆلار دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە 1747 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:48:21/11/2022
ئهم بابهته 1772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت