بیلاروسیا..ته‌رمی په‌نابه‌رێكی عێراقی له‌سه‌ر سنوره‌كان دۆزرایه‌وه
وێستگە نیوز-
ده‌سته‌ی پاسه‌وانی سنوری بێلاروسیا رایگه‌یاند كه ته‌رمی په‌نابه‌رێكی عێراقییان له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی پاسه‌وانی سنوری بیلاروسیا، له‌كاتی گه‌ڕانی مه‌فره‌زه‌كانیان، ته‌رمی په‌نابه‌رێكی عێراقییان له‌سه‌ر سنوری پۆڵه‌ندا دۆزیوه‌ته‌وه، كه له نزیك یه‌كێك له ده‌روازه سنوورییه‌كان فڕێدرابوو.
" شوێنه‌واره‌كان، ته‌رمه‌كه له‌ناو خاكی پۆڵه‌ندا راكێشراوه بۆ ناو خاكی بێلاروسیا و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و هیچ جلوبه‌رگێكی ده‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ش له‌به‌ری نه‌بووه." به‌یاننامه‌كه وای وتوه.
ده‌سته‌ی پاسه‌وانی سنوری بیلاروسیا له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه و هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: مانگی رابردوش ته‌رمی په‌نابه‌رێك له نزیك ئه‌و شوێنه دۆزرابووه‌وه و هاوڵاتییه‌كی سووریشیان له‌و شوێنه دۆزیبووه‌وه كه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درابوو.
PM:08:13:20/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت