هەولێر.. دزییه‌كی "مەترسیدار" ئاشكرا ده‌كرێت
وێستگەنیوز_
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك سكاڵایان تۆماركردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆگاكانیان قوماش ده‌بردرێت، تیمێكی شاره‌زا لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و توانیوانه تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 980 تۆپ قوماشدا، به‌ڵام زیاتر له سێ هه‌زار و 500 تۆپ قوماش بردراون.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌دان پارچه تۆپ قوماشدا، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خاوه‌نی چه‌ند كۆگایه‌ك له سنووری قه‌زای خه‌بات - گوێر ئاگاداركراینه‌وه كه قوماشه‌كانیان به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، تیمێكی پسپۆڕ به‌دواداچونی بۆ حاڵه‌كاته‌كه كرد و دوای ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب نیسان هه‌ڵده‌ستێت به‌دزینی ئه‌و تۆپه قوماشانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌ستنیشانكرا توانرا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیربكرێت و ئاگاداری كردنه‌وه له‌وه‌ی كه كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێت به پێدانی كلیلی ئه‌و كۆگایانه و له‌گه‌ڵ كرێكارێكدا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن.
هۆگر عەزیز باسی له‌وه‌شكرد، "له یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ستمان به‌سه‌ر 980 تۆپ قوماشدا گرت، به‌پێی زانیاریه‌كانمان زیاتر له 3500 تۆپ قوماش بردراوه له ناو كۆگاكانی سه‌ر رێگای گوێر، له چه‌ند شوێنێك ساغكراونه‌ته‌وه له‌وانه له قه‌زای سۆران و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی دیكه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌و كه‌سه‌ی كه تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه به تۆمه‌تی فێڵكردن داواكراوه و لێخۆشبونی بۆ ده‌رچوه، ئه‌و پاره‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له رێگه‌ی دادگاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و دواتر به بڕیاری دادوه‌ر به‌سه‌ر خاوه‌ن كۆگاكاندا دابه‌شده‌كرێت".
PM:05:00:20/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت