کۆمپانیایەکی ئەمریکی نزیکبووەتەوە لە دروستکردنی گۆشتی دەستکرد
گۆشتی دەستكرد
وێستگەنیوز_
كۆمپانیای 'ئاپ ساید فودز'ـی ئەمریكی نزیكبووەتەوە لە وەرگرتنی مۆڵەت بۆ دروستكردنی گۆشتی دەستكرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، كۆمپانیاکە بارەگاكەی لە كالیفۆڕنیایە و رایگەیاندووە، "هەنگاوێكی نوێیان بڕیوە بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت." ئەوەش هەڵكردنی گڵۆپی سەوزە بۆ پیشەسازی نوێی خۆراك و گۆشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەم نزیكانە ئەمریكییەكان دەگەن بە بەرهەمێكی نوێی گۆشت كە لە خانەی ئاژەڵی دروست دەكرێت."
لە ئێستادا، کۆمپانیاکە كۆمەڵێك ئاستەنگی لە پێشە بۆ خستنەبازاڕ و فرۆشتنی بەرهەمەكانی، بەتایبەت پشكنینی بەرهەمەكانی لە وەزارەتی كشتوكاڵ.
هاوکات، بەرپرسی دەستەی خۆراكی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، زانیاری وردیان پێگەیشتووە لەبارەی چۆنیەتی دروستكردنی ئەو گۆشتە و ئێستا هیچ پرسیارێكی دیكەیان لەبارەی چۆنێتی بەرهەمهێنان و پارێزراوی نییە، بەڵام هێشتا ڕەزامەندی و مۆڵەتی تەواو نییە و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن.
كۆمپانیای ئیت جاست، ڕكابەری كۆمپانیای ئاپ ساید فودز، لە 2020 لە سەنگاپوورە مۆڵەتی دروستكردنی گۆشتی پیشەسازی یان دەستكردنی وەرگرتووە و بەڵام بە تەواوی بە جیهاندا بڵاونەبووەتەوە و نەیتوانیوە جێگەی گۆشتی سروشتی بگرێتەوە.
PM:02:22:20/11/2022
ئهم بابهته 3168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت