خوێندکاران شەقامی بەردەم پارێزگای سلێمانیان داخست
وێستگه‌نیوزـ
خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه و خوێندكاران شه‌قامی به‌رده‌م پارێزگای سلێمانییان داخستووه و داوای پێدانی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
لەنیا بەختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2022، جارێكی ترخوێندكارانی زانكۆی سلێمانی جارێكی دیكه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه.
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی هاتنه به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌قامه‌كه‌یان داخست، دواتر خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی و خوێندکارانی زانکۆی پۆلە تەکنیکی سلێمانی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
AM:11:34:20/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت