په‌رله‌مانتارێكی پارتی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانی خستوه‌ته نێوان یه‌كێتی و پارتی
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی له حكومه‌تی عێراقدا ماون، ناكۆن نین، ئه‌وه‌ی قه‌یرانی له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه دورست كردوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه.
ئیخلاس دلێمی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: پارتی و یه‌كێتی كێشه‌یان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڵێنی دوو وه‌زاره‌تی به یه‌كێتی داوه‌و چوار وه‌زاره‌تیش بۆ پارتی ئه‌گه‌ر سازش له پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكات.
"بۆیه كێشه‌كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خوڵقاندویه‌تی و ده‌بێت خۆی چاره‌سه‌ری بكات و یه‌كێتی و پارتی رازی بكات، هه‌فته‌ی داهاتوش له‌وانه‌یه ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی بۆ كورد دیاریكراوه، یه‌كلا بكرێنه‌وه"، دلێمی وای وت.
له 13ی مانگی رابردوودا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر 22 وه‌زاره‌ت له كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی دا و ده‌نگانی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ كاتێكی دیكه دواخست كه بۆ پشكی كورد دانراوه.
PM:08:07:19/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت