به‌ریتانیا هۆشداری له مه‌ترسیی ئێرانێكی ئه‌تۆمی ده‌دات و تارانیش هه‌ڵوێستی وه‌رگرت
وێستگە نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداریی دا به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی "ئێرانێكی ئه‌تۆمیی خۆبه‌زلزان" كه خۆۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا بسه‌پێنێت.
جه‌یمس كلیفرلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ئێستا كاره‌كانی له مه‌نامه-ی پایته‌ختی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتی" مه‌ترسییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له هه‌موو كات زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو كه له مێژووی ئێران‌دا نه‌بووه.
"به‌ریتانیا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی و هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا كار بكات بۆ دانانی سنورێك بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئێران و راگرتنی ئاودیوكردنی چه‌ك بۆ لایه‌نه شه‌ره‌كه‌ره‌كان و رێگرتن له تاران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وای وت.
له به‌رامبه‌ریشدا حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كانی به‌ریتانیای دایه‌وه‌و به‌ڵێنی دا تاران رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم بگرێت.
لێدوانه دژبه یه‌كه‌كانی تاران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم گفتوگۆی بنیادنه‌ریان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران كردوه، به‌ڵام دواتر ئاژانسه‌كه قڵپ بوه‌وه‌و لیستێك له لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی بۆ دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ش تارانی نیگه‌ران كرد.
PM:07:15:19/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 3568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت