رووسیا: تەقینەوەی بوتڵێكی گاز بینایەكی پێنج نهۆمی روخاند


وێستگەنیوز_

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێكی گازەوە، لە ناوچەی تیمۆڤسكویە-ی هەرێمی ساخالین'ـی رووسیا لانی كەم نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێكی گازەوە، لە ناوچەی تیمۆڤسكویە-ی هەرێمی ساخالین'ـی رووسیا، 9 كەس گیانیان لەدەستداو بینایەكی پێنج نهۆمی داڕماوە.

لە رووسیا تەنیا رێگە بە هەڵگرتنی بوتڵی گازی 5 لیتری دەدرێت لەناو بیناكاندا، بەڵام ئەو بوتڵەی كە لە بیناكەی ساخالیندا تەقیوەتەوە (20) لیتر بووە.


PM:01:12:19/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت