پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکات.
ئەمرۆ شەممە، 19ـی 11ـی 2022، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە، بەپێی بەرنامەی کار کە بەدەستیان گەیشتووە، بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.
شێروان دووبەردانی ئاماژەی بەوەداوە کە بەرنامەی کار بریتییە لە:
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هاوبەشیی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە هەمواری سێیەمی یاسای کۆلیژی ئیمام ئەعزەم
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکی و کیمیایی و بایۆلۆژی
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاودێریی
- تاوتوێکردنی بابەتی گشتی.
AM:10:38:19/11/2022
ئهم بابهته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت