ماکرۆن داواکارە لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست کۆدەنگییەک دژی جەنگی ئۆکرانیا دروستبکەن


وێستگەنیوز_

ئیمانوێل ماکرۆن داوا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا دەکات بۆ ئەوەی کۆدەنگییەک لە دژی جەنگی ئۆکرانیا دروستبکەن و دەڵێت، جەنگی ئۆکرانیا "کێشەی ئێوەشە." 
 
ئەمرۆ هەینی 18ـی تشرینی دووەمی 2022، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی لووتکەی هەماهەنگی ئابووریی وڵاتانی ئاسیا - زەریای هێمن ناسراون بە ئەپێک لە بانگکۆنگی پایتەختی تایلەند بە سەرکردە بازرگانییەکانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی راگەیاند، کە جەنگی ئۆکرانیا بۆ وڵاتەکانی ئەوانیش دەبێتە هۆی "ناسەقامگیری." 
 
21 وڵاتی کیشوەری ئاسیا و ناوچەی زەریای هێمن لە لووتکەکەدا بەشدارن. جگە لە ماکرۆن، هەریەکە لە شی جینپینگ، سەرۆکی چین و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە لووتکەکەدا بەشدارن. 
 
لووتکەی هەماهەنگی ئابووریی وڵاتانی ئاسیا - زەریای هێمن لە ساڵی 1989 لەپێناو ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆ وڵاتانی بەشدار تێیدا دامەزرا. هەریەکە لە ئەمریکا، کەنەدا، رووسیا و چین بەشێکن لێی. هاوکات، وڵاتان سەرنج دەخەنە سەر چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان؛ لەنێویدا، خۆڕاگری بەرامبەر کارەساتەکان، پلاندانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. 


PM:05:30:18/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو