بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژئاوای كوردستان موشه‌كباران كرا


وێستگه‌ نیوزـ

شه‌وی رابردوو بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا موشەکباران کرا.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد كه‌ كاتژمێر 9:32 خوله‌ك به‌كاتی ناوخۆیی سوریا هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌و موشەکەکان سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکییان نەبووە.

" ئەو ناوچەیەی مووشەکبارانکراوە، سەرباری بوونی ‌هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بیری نەوتیشی لێیەو گومان دەکرێت هێرشەکان بۆسەر بیرە نەوتەکان بووبێت و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستپێکردوە." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وای وتوه‌.



AM:11:10:18/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو