کۆریای باکوور مووشەکێکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە


وێستگەنیوز_

سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی تاقیکردووەتەوە، کە مەوداکەی دیاری نەکراوە.

دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور مووشەکەکەی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ھەڕەشەی لە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کرد کە وەڵامی سەربازی توندیان دەداتەوە. 

کۆریای باکوور چەندین جار ئیدانەی مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەکانی واشنتۆن و سیئۆلی کردووە و رایگەیاندووە، مانۆڕەکە پڕۆڤەیەکە بۆ "داگیرکاری."

کۆریای باکوور لە مانگی رابردووشدا ژمارەیەک مووشەکی بالیستی تاقیکردەوە، کە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و نیگەرانی هەریەک لە ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشووری لێکەوتەوە. 


PM:05:28:17/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت