به‌هۆی بارانبارینه‌وه چوار ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له ده‌ستدا
وێستگه‌نیوزـ
له گوندێكی سه به پارێزگای زیقار به‌هۆی بارانبارینی به خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه خانوێك داڕماو چوار ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له ده‌ستدا.
پێگەی شەفەق نیوز ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2022، بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی وتەی سەرچاوەیه‌كی ئه‌منی، لە گوندێكی باكوری پارێزگای زیقار و بەهۆی برانێكی زۆرەوە، خانوویەك داڕما، بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێك لەناو چوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، خانووەكە بە قوڕ دروست كرابوو و بارانەكەیش زۆر بەخوڕ بووە، بۆیە لە نیوەشەودا خانووەكە بەسەر خێزانەكە داڕماوە، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێك و هاوسەرەكەی و دوو منداڵیان.
سەرچاوە ئه‌منییه‌كە ئەوەشی وتووە كە خەڵكی گوندەكە توانیویانە دوو منداڵی تری خێزانەكە رزگار بكەن.
لە دوێنێوە بارانبارین تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە، پێشتریش گومان دەكرا لە چەندان ناوچە لافاو دروست ببێت.
PM:12:27:17/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 8924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت