ئاگر لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتەوە
تیمەکان لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە
وێستگه‌نیوزـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له نهۆمی دووه‌می فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌وتی به‌غدا كه‌وته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2022، بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاگر ئاگر لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتەوە.
جەودەت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانی عێراق رایگەیاند، ئاگرەکە لە هۆڵی نەینەوا لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکدایە، 15 تیمیان رەوانەی فڕۆکەخانە کردووە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی مادی بەر بیناکە کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
AM:08:20:17/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت