تهندروستی هاتنی شهپۆلێكی نوێی كۆرۆنای راگهیاند
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکردووە، بەڵام کەمتر توندە بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشوو.
ریاز عەبدولئەمیر ئەلحەلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند: "لەم هەفتەیەدا ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی کەم بەرزبووەتەوە، عێراق بە شەپۆلێکی لاوازدا تێدەپەڕێت بە بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشووی ڤایرۆسەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرجەم نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکان بەتەواوی ئامادەکراون بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، جگە لەوەی هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی دەرمان دابین دەکەن".
ئەلحەلفی باسی لەوەشکرد: "رێژەی مردن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بەهۆی دابینکردنی دەرمانەوە، ئەمە جگە لەوەی کە جۆری ڤایرۆسەکە کەمتر توندترە لە جۆرەکانی پێشوو".
جەختیشی لەوە کردەوە کە، "وەزارەتی تەندروستی لەم هەفتەیەدا هیچ حاڵەتێکی مردنی تۆمار نەکردووە".
PM:07:10:16/11/2022
ئهم بابهته 4372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت