ئاگر له هۆڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگر له هۆڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌وته‌وه‌و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه رۆیشتون و بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه ده‌نگی زه‌نگی ئۆتۆمبیله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌بیسترێت كه به شه‌قامه‌كاندا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ڕۆن و باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی تونده‌وه هێشتا ئۆتۆمبیله‌كان نه‌یانتوانیوه بچنه ناو فڕۆكه‌خانه‌وه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه تائێستا سێ كرێكار له‌ناو ئاگره‌كه رزگار كراون كه به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون و كاره‌باش له به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه بڕدراوه.
به‌پێی میدیاكانی عێراق، ئه‌و شوێنه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌مدواییه كراوه به هۆڵی ، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و میدیایانه ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی به‌و هۆڵه‌وه دیاره، چونكه ئه‌و شوێنه هیچ سیستمێكی ئاگركوژانه‌وه‌ی لێ نییه كه شوێنێكی گرنگه و گوزارشت له سیمای سه‌رده‌مییانه‌ی وڵات ده‌كات.
PM:05:21:15/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت