جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: به‌و خاویه بڕوات هاوین نه‌وت ده‌گاته ناوشاره‌كان
وێستگه‌نیوزـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی دابوو نەوت بەسەر تەواوی هاووڵاتیاندا وەکویەک دابەشبکات، بەڵام لە ئێستادا هێشتا ئەو دابەشکردنە سنووری ناوچە شاخاوەییەکانی تێنەپەڕاندووە و خەڵکی ناوچەکانی تر هێشتا لە چاوەڕوانیدان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "ئەگەر بەمشێوازە خاوە دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت ئەوا رەنگە بۆ هاوینیش نەگاتە ناوشارەکان هاوشێوەی ساڵانی تر، ئەوکاتیش وەرزی گەرمایە خه‌ڵک به كه‌می كاره‌با و كه‌می ئاوه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بن هاووڵاتیان بیریان ده‌چێته‌وه كه نه‌وتیان وه‌رگرتووه یان وه‌رینه‌گرتووه".
پێشتر کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو " ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌و بڕه‌مان كڕیووه. ئه‌وه‌ی به‌غدا كه هات به‌شی قۆناغی دووەمە، کە دەوروبەری شارەکان دەکات. مەبەستی ئێمە وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم، ئەوەیە کە هه‌ر خێزانێک به‌لایه‌نیكه‌م به‌رمیلێک وه‌ربگرێت بۆ ئەمساڵ".
حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی بۆ سێ قۆناغ جیاکردبووەوە، سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان پاشان دەوروبەری شارەکان و دوا قۆناغیش ناو شارەکان.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت بەردەوامە بەڵام زۆر خاوه، له‌هه‌مانكاتیشدا نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیان زۆر ده‌كه‌وێت. له‌وانه‌یه له هاویندا ناوشاری سلێمانی ئه‌گه‌ر نه‌وتی به‌ربكه‌وێت. هه‌موو ساڵێک هه‌روا بووه زۆربه‌ی زۆری ناوشار نه‌وتیان به‌رناكه‌وێت. هه‌موو ساڵێک له‌پێشدا ناوچه شاخاوییه‌كان ئینجا شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ر دواتر ناوشار ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی من زانیاریم هه‌بێت تا ئێستا نه‌وتی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی هه‌ر دابین نه‌كراوه".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: "كۆی پارێزگای سلێمانی 110 ملیۆن لیتر نه‌وتی پێویسته، بۆ پارێزگای سلێمانی 19 ملیۆن لیتریان داناوه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان سه‌ره‌تا له هه‌ندێک ناوچه ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ی كه ره‌تیان كردووەته‌وه داوایانكردووه وه‌ریبگرنه‌وه. دوێنێ له قه‌ره‌داغ دابه‌شكراوه پێموایه سبه‌ینێ له پیره‌مه‌گرون و دوكان بێت دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێنجوێن و ماوه‌ت و چوارتا و ئه‌و شوێنانه‌ی كه نه‌وتی لێدابه‌شكراوه له‌ئێستادا له بڕی 19 ملیۆنه‌كه‌ی كه بڕیار وابووه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانی ناوچه‌ی سلێمانی دابه‌ش بكرێت هه‌شت ملیۆن لیتر گه‌یشتوه‌ته ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌نی سلێمانی ئه‌وی تری تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه".
پێشتر بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندبوو" هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەکان ئاگاداری‌یان کردوینەتەوە بەهۆی گرانی نرخی نەوتەکەی هەرێم لە چاو عێراق ئەو نەوتە وەرناگرن".
بەڵام جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "جارێکی تر نەوت بۆ ئەو ناوچانە ده‌نێرنه‌وه کە پێشتر رەتییان کردبووەوە، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی سلێمانی قسه‌مكردووه ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و بڕه‌ی كه بۆیان دیاریكراوه بۆیان ده‌نێرینه‌وه".
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەوەی بەدەنگی ئەمریکا راگەیاند، کە ئەو نەوتەی لە لایەن حکومەتەوە دابەش دەکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا، لە هەردوو کۆمپانیای ساوز کوردستان و کی گەیت کڕیووە كه دوو كۆمپانیای نزیكن له پارتی و یه‌كێتییه‌وه.
بەرزان شێخ محەمەد سەرەڕای جەختکردنەوە لەو زانیارییانە دەڵێت، "به‌داخه‌وه بۆ هه‌موو بابه‌تێكی له‌و جۆره له‌دوای به‌دواداچوون ده‌بینرێت ئه‌و كۆمپانیانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن نزیكن له ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئێمه پێمان باش بوو ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه ده‌وترێت 240 هه‌زاری دابینكردووه نه‌وتی له عێراق بكڕایه، چونكه وابڕیاربوو عێراق به 150 هه‌زار دینار نه‌وتی بداتێ به 20 هه‌زاریش ده‌گه‌یشته شاره‌كان ده‌بوو به 170 هه‌زار دینار ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم 103 هه‌زار له هاوڵاتی ده‌سه‌نن به‌حسابی خۆیان 137 هه‌زار پشتگیری هاوڵاتی ده‌كات و ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ده‌دات له‌و حاڵه‌ته‌ی كه به 170 هه‌زار ده‌ست هاووڵاتیی بكه‌وتایه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت 137 هه‌زاری بدایه هاوڵاتی وه‌ك ساڵانی پێشوو به 50 هه‌زار نه‌وتی ده‌ست ده‌كه‌وت".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی نه‌كرد، ئایا ئێوه پێشنیازی ئه‌وه‌تان كردووه بۆ حكومه‌ت؟
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "ئه‌وه‌ی من زانیاریم هه‌بێت پارێزگاری سلێمانی ته‌نها داوای ئه‌وه‌ی كردووه سه‌رپشكی بكه‌ن له‌هێنانی نه‌وتدا، به‌ڵام ئه‌و بواره‌شیان پێنه‌داوه، ئه‌و ده‌ڵێت ساڵانی پێشوو كه خۆم ویستوومه بیهێنم به‌رمیلێک نه‌وت له‌سه‌ر هاووڵاتی 40 هه‌زار كه‌وتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌پارێزگاره‌كان سه‌ندراوه‌ته‌وه دراوه به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، به‌دڵنیایه‌وه كه له شوێنێک هه‌رزان بێت و له شوێنێک گران بێت بێگومان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكه‌یه هۆكاری مه‌نتیقی نییه له‌شوێنێک هه‌رزان بێت و نه‌یكڕێت، عێراق له‌به‌رامبه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت داوای 150 هه‌زاری كردووه.
AM:08:50:15/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت