نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی
وێستگه‌نیوزـ
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك نزم بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ر به‌رمیلێك چوار دۆلار دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 92 دۆلار و 89 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ دووشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌م، به 96 دۆلار و 8 سه‌نت بوو.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه به هه‌زار و 776 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
AM:08:23:15/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت