كه‌وته داوی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه‌وه
وێستگە نیوز-
سه‌ره‌ڕای هۆشداری و ئاگادارییه دوباره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئودرن و سه‌ندیكای پزیشكان تا نه‌كه‌ونه داوی سه‌نته‌ره بێ مۆڵه‌ته‌كانی جوانكارییه‌وه، كه‌چی خانمێك گوێی به هیچ نه‌دا و خۆی به یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كاندا كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات ئیره‌یی پێ نابرێت.
میدیاكانی ئوردن بڵاویانكرده‌وه كه خانمه‌كه سه‌ردانی شوێنێكی جوانكاریی له باشوری عه‌مانی پایته‌خت سه‌ردانی شوێنكارێكی جوانكاریی كردوه كه مۆڵه‌تی ته‌ندروستیی نییه و نه‌شته‌رگه‌ریشی تێدا ده‌كرێت.
خانمه‌كه ویستویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی چه‌وری بكات، به‌ڵام نزیكه‌ی 8 كاتژمێر خوێنی لێ رۆیشتوه، بۆیه به په‌له له‌و سه‌نته‌ره‌وه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی حكومی و له‌وێ خراوه‌ته ژێر چاودێریی ورد و باری ته‌ندروستیی ناجێگیره.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ههڵیانكوتاوهتهسهر سه‌نته‌ره‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی و كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستگیر كردوه.
PM:07:46:10/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت