قەرەجەکانی کوردستان ژنەکانیان دەچنە دەرەوە بۆ پارە پەیداکردن
وێستگەنیوز_ ئەمیرحەسەن
قەرەجەکان، کۆمەڵێک خێڵی گەڕۆکن و شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیییان نییە. بەپێی توێژینەوەکان، قەرەجەکانی عێڕاق سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی هندستان و هەر ئەوێش نیشتمانی بنەڕەتییانه.
قەرەجەکان بە هەندێ پیشەی دەستی دەناسرێن وەک دروستکردنی بێژنگ، لانک، دۆخین و هەندێ کاری تری دەستی.
لە کۆنیشدا بە کاری چەقۆ تیژکردن و سونەتکاری منداڵان و ددانسازی خەریک بوون. لە وڵاتانی ئەوروپیشدا خەریکی سەماکردنن لەسەر شەقەماکاندا. بەهەمان شێوە ئەمەش مێژووێکی زۆری هەیە
قەرەجەکانی کوردستان، وا ناسێندراون کە ژنەکانیان دەچنە دەرەوە بۆ پارە پەیداکردن، جا لەڕێی خزمەتکارییەوە بێت، یانیش سواڵکردن. لەکاتێکدا پێچەوانەی گەلانی تر، پیاوەکانیان لە ماڵەوە دەبن!
بەداخەوە زۆرینەیان خاوەنی ناسنامە نین، بەشێکی کەمیان نەبێ. ئەمەش وای کردووە هەر لە زووەوە لە خوێندن دوور بن.
ئەم قەرەجانە بەگشتی خاوەنی منداڵی زۆرن، لەکاتێکدا شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە، هەشیان بێت؛ وێرانن و کۆنن.
منداڵەکانیان جگە لەوەی ناخوێنن، لە زۆر هەست و چێژی منداڵانە بێ بەشن. ئەوەش لە لایەکی تر بوەستێ لە کۆمەڵگا بە چاوی نزم سەیر دەکرێن. بەداخەوە وەک دەزانرێ زۆر جار منداڵەکانیان بەکرێ دەدەنە خێزانی تر تا سواڵیان پێ بکەن.
سەبارەت بە ژن و ژنخوازییان، بەشێکی کەمیان ڕوو دەکەنە دادگاکان بۆ گرێبەستی مارەبڕین، بەشی زۆریان لە نێوان خۆیان مارەبڕینەکە ئەنجا دەدەن. بۆ بابەتی ئایین و ئایدۆلۆژیاش، بەگشتی پەیڕەوی نین، پەیڕەویش بن پابەند نین، کەمیان نەبێ.
خەمی ئەوان، بە قسەی خۆیان، هێندە گەورە و دژوار نییە، ژیان لای ئەوان، هەر ڕۆژ بەڕێکردنە.
هۆشیارییان لە زۆربەی بناماکانی ژیان کەمە. بەتایەت بۆ بابەتی پاکو خاوێنی، هێندە لایان گرینگ نییە.
قەرەجەکان بەوە ناسراون هیچ ئینتیمایەکی ناسیۆنالیستییان نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی نیشتیمانێکی جێگر و خاکێکی پیرۆز تایبەت بەخۆیان. هەر بۆیەش وەک دەبینین؛ زۆر بەزوویی شوێنیان دەگۆڕن و باوەڕێکی ئەوتۆیان بە مەسەلەی سنوور نییە.












PM:03:01:10/11/2022
ئهم بابهته 4136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت