دابه‌شكردنی نه‌وت له كامپه‌كان ده‌ستیپێكرد
دابەشکردنی نەوتی سپی. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
دابه‌شكرنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ئاواره‌ی ناو كه‌مپه‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و زاخۆ ده‌ستپێكرد كه هه‌ر ماڵێك 100 لیتری پێده‌درێت.
بەرێوه‌بەرایه‌تی گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنچشەمە بەهەماهەنگی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و گەرمیان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەستکرا دابه‌شكردنی بڕی 100 لتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی ئاواره له ناو كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ئه‌م بڕه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌مه و بڕیاروایە له داهاتوویه‌كی نزیك بڕی 100 لتری تر بۆ هه‌ر خێزانێكی تری ئاواره‌ی ناو كه‌مپه‌كان دابه‌ش دەکرێت.
PM:02:38:10/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 5452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت