لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دوو کتێبی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی بڵاودەبنەوە

‌د. ساماڵ مانیی

وێستگەنیوز-

لە ناوەراستی مانگی داهاتوودا دووکتێبی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی  لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە و لە پێشانگای کتێب بەشدار دەبن.

ئەو دووکتێبە هەر یەکەیەیان بەشێکن لە دوو پرۆژە نووسینی فەلسەفی نوێ: پرۆژە نووسین لەسەر فەیلەسووفی ڕادیکاڵی سەدەی رابردوو (کواین). لەگەڵ پرۆژە نووسینی 'سەرزەمینی مانا' کە سەبارەت بە فەلسەفەی زمان و مانایە.

د. ساماڵ مانیی خۆی لە پێشەکی کتێبەکانیدا، بەم جۆرە باسی ئەو زنجیرە کتێبە نوێیانەی دەکات لە فەلسەفەدا:

ئەمساڵ دوو پرۆژە نووسینم پێکەوە دەکەونە کتێبخانەکانی کوردستانەوە. پرۆژە نووسینێک لەسەر 'کواین'، فەیلەسوفە ڕادیکاڵەکەی ناوەڕاستی سەدەی بیست بە کتێبی 'تێگەیشتن؛ کواین' دەستی پێکرد.

لەگەڵ پرۆژە نووسینێکم لە فەلسەفەی زمان و مانا دا، ئەمیان بە کتێبی 'سەرزەمینی مانا' دەستی پێکردوە.

هەردوو ئەو کتێبانەش پێکەوە بڵاودەکرێنەوە لە هەفتەکانی سەرەتای11 ی 2022 دا و لە پێشانگاکەی کتێب لە مانگی 11 ی ئەمساڵدا بەشدارن.

کتێبەکانیتری ئەو دوو پرۆژە نووسینە فەلسەفیە نوێیەم، بەر لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاودەکرێنەوە.

"پرۆژەی نووسین" بریتی نیە لە نووسینی کتێبێک لەسەر بابەتێک یان فەیلەسوفێک. پرۆژەی نووسین، بریتیە لە چەند کتیبێکی جیا و سەربەخۆ بەڵام بە ئاراستەیەک کە ئاراستەی ئەو پرۆژە نووسینە دەگەیەنێت، ئەو کتێبانەی لە پرۆژە نووسینێکدا دەنووسرێن دەبێت بە جیا و سەربەخۆ مەبەست بگەیەنن نەک بەشێک بن لە کتێبێکی دوورودرێژ کە دابەش کرابن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کتێبانەی یەک پرۆژەی نووسینن دەبێت پێکەوە یەک ئاڕاستە وەرگرن لە پرۆژەکەدا. پرۆژە نووسین دەکرێت لە بەشێکی فەلسەفەدا بێت ،یان سەرنج خستنە سەر گۆشەی جیاواز بێت لە پرسێکی فەلسەفەدا، یا  دەرخستنی گۆشە جیاکانی تێڕوانینی فەیلەسوفێک بێت، هتد.  ئەمە ڕاستە بۆ بوارەکانیتریش.

د. ساماڵ مانیی لەو بارەی پرۆژە نووسینەکانی خۆیەوە دەڵێت، "هەر چوار پرۆژە نووسینە فەلسەفیەکانم، مەبەست لێیان دروستکردنی چەند پایەیەکی تایبەتی فەلسەفی بوون لەناو هزراندنی فەلسەفی بەزمانی کوردی، سەرچاوەیەکی گرنگن لە تێگەیشتن لە فەلسەفە، تایبەت و ئاراستەکراوون بۆ تێگەیشتن و توێژینەوە و فەلسەفە خوڵقاندن لە زمانی کوردی دا".




PM:11:01:30/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 2732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت