به‌رپرسی قاچاغچێتی و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ داعش له‌ سوریا كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیان دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئه‌نجامدا و به‌رپرسێكی دیاری ئه‌و رێكخراوه‌یان كرده‌ ئامانج و كوشتیان.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، لەنزیک قامیشلۆ بەرپرسێکی داعشیان بەناوی راکان واحید شامری کوشتوە، کە قاچاخچییەتی چەک و گواستنەوەی چەکداری بۆ پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی داعش ئەنجامداوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا یاریدەدەرێکی ئەو بەرپرسەی داعش برینداربووە و دوو یاریدەدەری دیکەشی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکراون." له‌ راكه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌مه‌ هاتووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ سەربازێکی ئەمریکا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لە ئۆپراسیۆنەکەدا نەبوونەتە قوربانی و هیچ زیانیش بەر کەرەستەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا نەکەوتووە.


PM:11:18:06/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت