دژه تیرۆری هه‌رێم: فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌یان له شنگال كرده ئامانج
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای شه‌نگالیان بۆردومان كرد و دژه تیرۆری كوردستانیش ده‌ڵێت كه ئامانجی ئه‌و بۆردومانه هێزه‌كانی یه‌به‌شه بووه.
له‌دوای هێرشه‌كه، دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشەیان لە چیای شنگال کردە ئامانج و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 21:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە چیای شنگال بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتەوە.
PM:11:02:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت