وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانی كه‌مكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی (پارالێڵ و ئێواران).
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاندوه: کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٤٥٪ لە گشت قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (پارالێل - ئێواران)، کەمدەکرێتەوە.
ده‌شڵێت: کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، بەپێی ئەنجامەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی، بەڕێژەی ١٠٪ تاوەکو ٢٠٪ بۆ سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن، کەمدەکرێتەوە.
PM:10:45:06/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت